یاریزانێکی ریال مەدرید لە خولی پۆرتوگال نزیکبووەتەوە

06-06-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرۆکی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی برۆنۆ دی کارڤالیۆ رایگەیاند، لەگەڵ فابیۆ کۆێنتراو، بەرگریکەری یانەی ریال مەدرید لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی یاریزانەکە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

دی کارڤالیۆ، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی گفتوگۆی یانەکەی لەگەڵ کۆێنتراو گوتی، بەڵی ئێمە لە گفتوگۆداین و بابزانین چی روودەدات.

سەرۆکی یانە پۆرتوگالییەکە ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست نەکردەوە، لەکاتێکدا وا بڵاوکرابوویەوە کە یانەکە لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی کە پێویستیان بە بەرگریکەرێکی باڵی چەپ هەیە.



لەبارەی گواستنەوەی جیرمی ماتیۆ، بەرگریکەری یانەی بارسێلۆنا بۆ ریزەکانی یانەکە، دی کارڤالیۆ رەتیکردەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات و گوتی چەند یانەیەک دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکانی ئێمە واژۆبکەن، بەڵام نامانەوێت دەستبەرداریان ببین.

سپۆرتینگ لیسبۆنا یەکێک لە یانە هەرە بەناوبانگەکانی پۆرتوگالە و چەندین یاریزانی گەورەی وەک رۆناڵدۆ، لویس ڤیگۆ و چەندین یاریزانی دیکە لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە دەرچوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە