یاریزانێکی دۆرتموند بەهۆی تاقیکردنەوەکان بەشداری لە چامپیۆنزلیگ ناکات

کیێڵ واتین یاریزانی تەمەن 18 ساڵی بۆرووسیا دۆرتمۆند ناتوانێت بەشداری بکات لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان

بەهۆی هەبوونی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە، یاریزانی لاوی دۆرتمۆند ناتوانێت گەشت بکات بۆ شاری پاریس و بەشداریکردن لە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئیدن تێرزیچ دوای یارییەکی دۆرتمۆند لە خولی ئەڵمانیا رایگەیاند کە یاریزانە لاوەکە بەشداری ناکات بەهۆی هەبووی تاقیکردنەوە لە قوتابخانە

کیێڵی 18 ساڵان لە دوایین یاریی مارکۆ ریۆس ئەسیستێکی بۆ ئەم یاریزانە کرد و دوای یارییەکە زۆر لە یاریزانە پێشووەکانی دۆرتموند پەسنیان دا و تەنانەت زۆر لە یاریزانەکانی ئێستا و خودی مارکۆ ریۆسیش بە شان و باڵیاندا هەڵگۆت.

مارکۆ ریۆسی کاپتنی دۆرتمۆند دوای یارییەکە گوتی: کیێڵ یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، جموجوڵەکانی زۆر نایاب بوون، بە تایبەت ئەوساتەی کە منی دۆزییەوە لە قەرەبالخی دا و ئەسیستی کرد بۆم.

لە هاوینی داهاتوو ریۆس ریزەکانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند بەجێدەێلێت و چاوەڕێدەکرێت رووبکاتە ئەمریکا، بۆیە چاوەڕێدەکرێت کیێڵ واتین ببێت بە شوێنگەرەوەی ئەو بەتایبەت راهێنەرانی ئەو یانەیە تەمایەکی زۆریان لەسەر داهاتووی ئەم یاریزانە هەیە