ریال مەدرید لە گواستنەوەی بەهرەمەندێکی بەتوانا نزیکدەبێتەوە

06-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە گواستنەوەی بەهرەمەندێکی ئەرجەنتینی و یانەی ریڤەرپلەیت بۆ یانەکەی نزیکدەبێتەوە و یاریزانەکەش دەیەوێت رووبکاتە، یانەی شاهانە.
 
فرانکۆ ماستانتونۆ، ئەو بەهرەمەندە لاوەی ئەرجەنتینە کە یانەی ریال مەدرید چاودێریی دەکات و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
 
گاستۆن ئیدۆڵ، رۆژنامەڤانی ئەرجەنتینی دەڵێت "یاریزانەکە خاوەنی وڵاتینامەی ئەوروپییە و لە ئەگەری گواستنەوەی، یاریزانەکە دەتوانێت راستەوخۆ پەیوەندی بە یانەکەوە بکات."
 
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە 45 ملیۆن یۆرۆیە و فرانکۆ خاوەنی بەرزترین مەرجی هەڵوەشاندنەوەیە لەسەر ئاستی یانەکانی ئەرجەنتین، یانەی ریال مەدرید زۆر گرنگیی پێدەدات و ماوەیەکی زۆرە چاودێریی ئەو یاریزانە 18 ساڵە دەکات.
 
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی، یاریزانەکە داوای لە ریڤەرپلەیت کردووە پێشینەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو یانەیە بگەنە رێککەوتن و پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات.
 
فرانکۆ ماستانتونۆ تەمەنی 16 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت تاوەکو هاوینی 2026ـە، یاریزانەکە لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکات و دەتوانێت رۆڵی هێرشبەریش ببینێت.
فرانکۆ ماستانتونۆ





 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە