ئوراوا رێد بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

06-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئوراوا رێد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئوراوا رێدی ژاپۆنی بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای بردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی بەدەستهێنا.
 
لە یاریی گەڕانەوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، یانەی ئوراوا میوانداریی هیلالی کرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای بەدەستهێنا.
 
لە یاریی چووندا کە لە سعودیە ئەنجامدرا، هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.
 
لە یارییەکەدا هەرچەند هیلال کۆنتڕۆڵی یاریگەی کرد، بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵدا سەرکەوتوو نەبوون و لە خولەکی 49 ئاندرێ کاریۆ، یاریزانی یانەی هیلال بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و یانەی ئوراوا تۆمارکرد و یانە ژاپۆنییەکە پێشکەوت.
 
دوای ئەو گۆڵە یانەی هیلال زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە راستبکاتەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجامبوو و یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بۆ ژاپۆنییەکان کۆتاییهات، بەمەش ئوراوا رێد دایمۆندز بە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بە 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیای بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە