تسیتسیپاس نازناوی ئیشتۆرێلی بەدەستهێنا


رووداو – هەولێر


ستیڤانۆس تسیتسیپاسی تێنسزانی یۆنانی بە بردنەوەی لە پابلۆ کوێڤاسی تێنسزانی ئۆرۆگوایی نازناوی تێنسی ئیشتۆرێلی بەدەستهێنا.

لە فایناڵێ پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو تێنسزانەکە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و ستیڤانۆس یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.

ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکەش 6-3 و 7-6 بوون.

ئەم نازناوە یەکەم نازناوی فەرمی تسیتسیپاس بوو لە یاریگا گڵییەکاندا، دووەم نازناویشی بوو لە ساڵی 2019دا و سێیەم نازناو بوو لە کاروانی وەرزشیدا