ئەمڕۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەڕێوەدەچێت

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ گەڕێکی نوێ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەڕێوەدەچێت و چارەنووسی چەند یانەیەک بە گەیشتن بە قۆناخی 32ـی خولەکە یەکلایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوار یاری لە چەند کاتێکی جیاوازدا لە هەردوو کۆمەڵەی سێیەم و چوارەمدا بەڕێوەدەچن.

کاژێر 16:00 باختاکوری ئۆزباکستانی پێشوازی لە پێرسپۆلیسی  ئێرانی دەکات، دواتر کاژێر 19:00 یانەی ئیستقلای ئێرانی میوانداری یانەی دوحەیلی قەتەری دەکات.

لە قەتەر یانەی سەدی ئەو وڵاتە رووبەڕ‌ووی ئەهلی سعودی دەبێتەوە، یارییەکەش کاژێر 21:45 بەڕێوەدەچێت، کاژێر 22:00 یانەی هیلالی سعودی لە نێو یاریگاو هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی عەینی ئیماراتی یاریدەکات.