گاڵاتەسەرای لووتکەی تورکیای بردەوە
رووداو - هەولێر
یانەی گاڵاتەسەرای یاری لووتکەی خولی تورکیای لە یانەی بێشکتاش بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی خولی تورکیا.
لە گەڕی 31ـی خولی تورکیا و لە یاریگای تورک تیلیکۆم، گاڵاتەسەرای پێشوازی لە بێشکتاش کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە، هەردوو گۆڵی یارییەکەش لە خولەکەکانی 44 و 54 لە رێگەی یاریزانان، هێنری ئۆنیکۆرۆ و فێرناندینۆ تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.