رووداو - هەولێر
یانەی گاڵاتەسەرای یاری لووتکەی خولی تورکیای لە یانەی بێشکتاش بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی خولی تورکیا.
لە گەڕی 31ـی خولی تورکیا و لە یاریگای تورک تیلیکۆم، گاڵاتەسەرای پێشوازی لە بێشکتاش کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە، هەردوو گۆڵی یارییەکەش لە خولەکەکانی 44 و 54 لە رێگەی یاریزانان، هێنری ئۆنیکۆرۆ و فێرناندینۆ تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەیە گاڵاتەسەرای هاتەوە پێشەنگی خولی تورکیا بە 63 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی باشاکشەهیر، بێشکتاشیش لە پلەی سێیەمەو 59 خاڵی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ