ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتموند دەرکرا

رووداو دیجیتاڵ

لایپزیگ بلیتێکی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەڵمانیا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، لە یاریگەی خۆیدا، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆرووسیا دۆرتموندی بردەوە.
 
لە خولەکی بیست و دووی یارییەکەدا تیمۆ ڤێرنەر گۆڵی یەکەمی بۆ لایپزیگ تۆمارکرد، دوای ئەوەی پاسێکی جوانی لەلایەن محەممەد سێماکانەوە پێگەیشت.
 
لە گێمی دووەمدا جیمی بینۆ گیتێنس خەریک بوو گۆڵی یەکسانبوون بۆ بۆرووسیا دۆرتموند تۆماربکات، بەڵام یانیس بلاسیڤیچی گۆڵپارێزی لایپزیگ لە چاوەڕوانی لێدانەکەیدا بوو، نەیهێشت بچێتە گۆڵەوە.
 
دۆرتموند بەردەوام بوو لە گوشار خستنە سەر گۆڵی بەرامبەر، بە هیوای ئەوەی یەکسان بکاتەوە، بەڵام ئەوە بۆشاییەکانی لە هێڵی بەرگریدا کردەوە و وایکرد لایپزیگ سوودی لێوەربگرێت، کە لە خولەکی هەشتەمی کاتی زیادکراودا ویلی ئۆربان گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمارکرد.
 
لە پێنج وەرزی رابردوودا ئەمە چوارەم جارە لایپزیگ دەگاتە قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئەڵمانیا، کە هیچ یانەیەک لە پێنج وەرزی رابردوودا ئەوەی نەکردووە.