سعودییەکان پارەیەکی خەیاڵیی دەدەنە مۆرینیۆ

06-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، دەستەوارەیەکی سەرنجڕاکێشی لە سعودیەوە پێگەیشتووە.
 
رۆژنامەی 'کۆرێری دیلۆ سپۆرت'ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە کە مۆرینیۆ دەستەوارەیەکی بەبڕی 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ بەدەستگەیشتووە. بەپێی میدیاکان، مۆرینیۆ دەستیکردووە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ یاریدەدەرەکانی لەبارەی دەستەوارەکەوە.
 
رۆژنامە ئیتاڵییەکە زیاتر دەڵێ، مۆرینیۆ لە هەر ساڵێکدا بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی پێشکێشکراوە بۆ ئەوەی مەشقدانی هەڵبژاردەی سعودیە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەستۆ بگرێت. ئەگەر دەستەوارەکە بگاتە ئەنجام، سپێشەڵ وەن دەبێتە خاوەن زۆرترین مووچە لەسەر ئاستی جیهان وەک راهێنەر.
 
میدیای ئیتاڵی، گوتوویانە دەستەوارە سعودیەکە سەرنجڕاکێشە، دەستەوارەکە دوو ئەگەر لە خۆ دەگرێت، یان مەشقدانی هەڵبژاردەی سعودیە یان یانەی نەسڕی سعودی کە ئەگەر ئەوەی دووەمیان قبووڵ بکات، ئەوا مۆرینیۆ دەبێتە راهێنەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە ئێستا یاریزانی یانەی نەسڕە.
 
میدیای ئیتاڵیا زیاتر دەڵێ، لە دەستەوارەکەدا ئەگەری مەشقدانی یانە ئیتیحاد جەدەش لە خۆ دەگرێت کە ئێستا پێشەنگی خولی سعودیەیە.
 
مۆرینیۆ، گرێبەستی لەگەڵ یانەی رۆما تاوەکو مانگی حەوتی ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت. لە ماوەی پێشوودا میدیاکان ناوی ئەویان بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە بەستووەتەوە.
 
جیا لەو دەنگۆیانە، پێشتر ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە سپێشەڵ وەنە هەروەها بەربژێرە بۆ مەشقدانەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە کاتێکدا ئەگەری زۆر هەیە بۆ رۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە مەشقدانی یانەکە و رووکردنە هەڵبژاردەی بەرازیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە