کۆمان دەگەڕێتەوە و دەبێتەوە راهێنەری هۆڵەندا

 
رووداو دیجیتاڵ

رۆناڵد کۆمان، بۆ جاری دووەم وەک راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستنیشانکرا و شوێنی لویس ڤان خال دەگرێتەوە، کە ئەمیان تووشی شێرپەنجە بووە.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا بڵاویکردەوە، لەسەرەتای دەستپێکردنی ساڵی 2023 رۆناڵد کۆمان وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستبەکاردەبێت، کەواتە لویس ڤان خال سەرەڕای ئەوەی کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەردەوامدەبێت ئەگەر تەندروستییەکەی رێگەی بدات.
 
رۆناڵد کۆمان دوای دەستنیشانکردنی وەک راهێنەری هۆڵەندا لە تویتێکدا دەڵێت " شانازی بەوەوە دەکەم کە دوای مۆندیال جارێکی دیکە هەڵبژاردەی نیشتمانی هۆڵەندا وەردەگرم، بەپەرۆشە چاوەڕێی ئەم ئاڵنگارییە نوێیە دەکەم بۆ ئەوەی بەیەکەوە سەرکەوتنی دیکە بەدەستبهێنین.
 
رۆناڵد کۆمان پێشتر لە 2018 تاوەکو 2020 راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوو، بەڵام بۆ یانەی بارسێلۆنا هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت و تەنیا یەک وەرز راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە بوو، پاشان بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە کارەکەی دوورخرایەوە.