رووداو دیجیتاڵ
ترکی ئەلشێخ، سەرۆکی دەستەی خۆشگوزەرانیی سعودیە ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی سوپرایزێکی گەورە بۆ هاندەرانی وەرزشی سعودیە و جیهان دەکات.
ئەلشێخ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی "پڕۆژەیەکی گەورە لەگەڵ ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی نەسڕ رێکدەخەین و پڕۆژەکەش لە ریازی پایتەخت دەبێت."
سەرۆکی دەستەی خۆشگۆزەرانیی سعودیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پڕۆژەکە لە مانگی داهاتوودا بەفەرمی رادەگەیێنرێت، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی ئەو کارەوە نەخستووەتەڕوو.
ئەلشەیخ وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوویەتی "لەگەڵ هاوڕێ خۆشەویستەکانم و باشترینەکانی لە وەرزشی خۆیاندا و سوپرایزێکی گەورە بەمنزیکانە."
ترکی زیاتر نووسیوویەتی " لە چاوەڕوانیی رووبەڕووبوونەوەی هەینی لەنێوان نگانۆ و جۆشوا، هەروەها لە چاوەڕوانیی رووبەرووبوونەوەی هەموو سەردەمەکان، لەنێوان تایسۆن فیوری و ئولیکساندەر ئوزیک."
مع اصدقائي العزيزين افضل رياضيين في العالم في رياضاتهم ومفاجآت كبيرة قريباً … ومشروع مع الاسطورة كريستيانو رونالدو في الرياض سيعلن عنه في الاشهر القادمة … وفي انتظار نزال يوم الجمعة بين جوشوا وانجانو … وفي انتظار نزال كل العصور ونزال القرن بين الاسطورة تايسون فيوري والمذهل… pic.twitter.com/D4MiUkvLSL
— TURKI ALALSHIKH (@Turki_alalshikh) March 5, 2024
یاریی هونەری شەڕکردن لەنێوان هەردوو بۆکسێنەری بەنێوبانگی جیهان، تایسۆن فیوریی بەریتانی و ئۆلیکساندەر ئوزیکی ئۆکراینی رۆژی 18-5-2024 لە یاریگەی کینگدەم ئارێنا لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.
ترکی ئەلشێخ لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین پڕۆژەی گەورەی وەرزشیی لەسەر ئاستی سعودیە رێکخستووە، سەرەتای ئەمساڵ یارییەکانی وەرزی ریازی رێکخست، کە یانەکانی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، نەسڕ و هیلالی سعودی تێیدا بەشداربوون و لیۆنێل مێسی چووە سعودیە، جگە لەوەس جامی میسری لە وڵاتەکەی لەنێوان هەردوو یانەی ئەهلی و زەمالیک رێکخست.
جگە لەو پڕۆژەیەی کە هیچ وردەکارییەکی لەبارەوە ئاشکرا نەکردووە، پێشتر ئەلشێخ رایگەیاندبوو، لە وەرزی داهاتووی وەرزی ریازدا، پڕۆژەیەکی گەورەیان دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ