یەکێک لە دیارترین سیمبولە مێژووییەکانی مێسی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت

06-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیایەکی بەریتانی، یەکێک لە یادگارییە هەرە مێژووییەکانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامی، بۆ فرۆشتن دەخاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە.
 
کۆمپانیای بونهامزی بەریتانی کە تایبەتە بە زیادکردنی ئاشکرا لە لەندەن، ئەو کلینێکسەی لیۆنێل مێسی، لە تەمەنی 13 ساڵیدا گرێبەستی لەسەر کرد و بووە دەستپێکی کاروانی پیشەگەریی ئەو وەکو یاریزانی تۆپی پێ دەخاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە.
 
نرخی کلینێکسەکەی کە مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەری واژۆکردووە، ئێستا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە نیویۆرکی ئەمریکا دەگاتە 380 هەزار دۆلار، لەنێوان 18 تاوەکو 27ـی ئەم مانگە، بەفەرمی رکابەریکردن لەسەر فرۆشتنەوەی دەستپێدەکات.
 
لە 14ـی 12ـی ساڵی 2000 لیۆنێل مێسی، یەکەم گرێبەستی خۆی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا واژۆکرد، کە ئەو کاتە تەمەنی 13 ساڵ بوو و گرێبەستەکە لەسەر کلینسێک واژۆکرا و ئەوە بووە سەرەتای کاروانێکی لەبیرنەکراوی ئەستێرە ئەرجەنتییەکە لە مێژووی یانەی بارسێلۆنا و تۆپی پێی جیهاندا، کە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە چەندین نازناوی جیاوازی بەدەستهێنا.
 
پێشتر ماڵپەرێکی ئەرجەنتینی بەناوی مێرکادۆ لیبرێ کلینێکسێکی دیکەی مێسی، کە لە کاتی ماڵئاواییکردنیدا لە بارسێلۆنا بەکاریهێنا بە 1 ملیۆن دۆلار خستبووە مەزاداوە.
 
لیۆنێل مێسی 21 ساڵ مێژووی یارییکردنی لەگەڵ تیپە جیاوازەکانی بارسێلۆنا بەسەربرد، ساڵی 2021 یاریزانە لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە کرد و دوای دوو وەرز مانەوەی لەو یانەیەدا، کاروانی یارییکردنی لە ئەوروپا بردە دەرەوە و چووە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی.

یەکەم گرێبەستی مێسی


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە