ڤیدیۆ؛ ئێرلینگ هالاند: چاوەکانم وەک مێسییان نەبینیوە

رووداو دیجیتاڵ

 

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی کۆپێنهاگن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شانزدەی چامپیۆنزلیگدا، وەڵامی پرسیارێکی دایەوە، سەبارەت بە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، کە دەستی بەسەر هەموو خاڵاتەکاندا گرتووە.
 
وەڵامی هالاند بۆ پرسیارەکەی سەبارەت بە مێسی بەمشێوەیە بوو:
 
سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر پێویستە مێسی واز لە یاریکردن بهێنێت؟ نازانم! ئەمە پرسیارێکی باشە، بەڵێ راستە مێسی باڵادەستی خۆی بەسەر خەڵاتەکاندا سەپاندووە، ئەو جامی جیهانی بردەوە، نازانم چی بڵێم، ئەو باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە مێژوودا، تاوەکو ئێستا یاریزانێک نەبووە وەک ئەو باش بێت، ئەوە بیروڕای منە، بۆیە وەک گوتم نازانم.
 
زۆر دڵخۆشم، بەتایبەتی لەگەڵ کەسانی دەوروبەرم، راهێنەر و دەستەی کارگێڕی، ئەوان کۆمەڵێک کەسی سەرسوڕهێنەرن، دەبێت بڵێم زۆر دڵخۆشم. ئەگەر ئەمڕۆ قسەیەک بڵێم، پێدەچێت سبەینێ ببێتە سەردێڕ، مرۆڤ هەرگیز نازانێت داهاتوو چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەڵام دیسانەوە دڵخۆشم، و تۆش دەتوانیت ئەمە بنووسیت، بەڵام پێویستە هەموو ئەو شتانەی پێشتر گوتوومە بینووسیت. بەڵێ، من دڵخۆشم و بەو شێوەیەیە کە من دەمەوێت.