ئەو هاندەرەی کڵۆپ لێی تووڕەبوو، کۆتایی بە ژیانی هێنرا

06-03-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لیڤەرپوول، هاندەر، سزا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رایگەیاندووە ناسنامەی ئەو هاندەرەی یانەکە دەستنیشان دەکات کە دوێنێ لە یاری یانەکەدا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد هاتە نێو یاریگەوە و بووە هۆی ئازاردانی چەند یاریزانێکی یانەکە و بەتووندی سزای دەدات.
 
لە یارییەکەی دوێنی شەوی نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە نێو یاریگەی ئانفێڵد، کە لیڤەرپوول بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر براوە بوو، یەکێک لە هاندەرانی یانەکە خۆی خزاندە نێو یاریگە و خۆی لە ئاسایشپارێزەکانی یاریگەکە دزییەوە و لە کاتێکدا یاریزانانی یانەکە ئاهەنگیان دەگێڕا، ئەو هەڵخلیسکا و بەر رۆبێرتسۆن کەوت و بەهۆیەوە ئەو یاریزانە ئازاری پێگەیشت.
 
لە دوای ئەو رووداوە، یۆرگن کلۆپ بەتووندی لە هاندەرەکە تووڕەبوو. لیڤەرپوول لە بڵاوکراوەیەکدا گوتی، ئەوە هەڵسوکەوتێکی قبووڵنەکراو و مەترسیدارە. گیان و سەلامەتیی یاریزانان و هاوکارانیان و هاندەران، زۆر گرنگە و دەبێ بپارێزرێ.
 
یانەکە هەروەها دەڵێ، "رێوشوێنی سزا فەرمییەکان بەرامبەر ئەو کەسە دەگرینە بەر، رێگەدان بە ئامادەبوونی ئەومان لە یاریگەکەمان تاوەکو تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان راگرت. ئەگەر سەلمێنرا ئەو کەسە تاوانی ئەنجامداوە بەچوونە نێو یاریگەوە، ئەوکات ئەو تاوانە دەخرێتە لیستی رەوشتییەوە و تاهەتایە لە هاتنە نێو یاریگەی ئانفێڵد بێبەش دەکرێت و لە چوونە هەموو یاریگەکانی خولی نایابی ئینگلتەراش قەدەخە دەکرێت. ئەم کارانە نایاسایی و مەترسیدارن و سزای تووندیان لەسەرە".
 
هەرچەندە بەرپرسانی ئاسایشی یاریگەی ئانفێڵد هەوڵیاندابوو رێگربن لە چوونە ژوورەوەی ئەو هاندەرە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە