ریال مەدرید بە تامی دۆڕان یەکسانبوو و ئەنچێلۆتی تووڕەیە

06-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی یانەی ریال مەدرید لە تۆمارنەکردنی گۆڵ تووڕەیە و دەڵێت " تاوەکو کۆتایی رکابەری لەسەر بردنەوەی لالیگا دەکەین."
 
ئەنچێلۆتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ریال بێتیس، کە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و ریال مەدرید بە تامی دۆڕان یەکسانبوو، تووڕەیی خۆی لە تۆمارنەکردنی گۆڵ لە یارییەکاندا ۆپێشاندا و گوتی " ئەمە زیاد لە پێویست کاری تێکردووم، چونکە گۆڵ تۆمارناکەین، سەرەڕای ئەو هەموو توانایە و کوالێتییە لە رووی تاکەکەسییەوە هەمانە، بەڵێ، کاریگەریی لەسەر من هەیە و پێموایە کاریگەریی لەسەر یاریزانەکانیش هەیە، چونکە ئێمە کوالێتیی پێویستمان هەیە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و هەمیشە گۆڵ دەکەین، لە راستیدا ئەمە کێشەیە کە ئەمەمان لە هێرشبەریدا لە دەستداوە، پێویستە پێداچوونەوە بە خۆماندا بکەین بۆ ئەوەی زیاتر پێشکێشبکەین."
 
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا لەبارەی جیاوازییەکەیان لەگەڵ بارسێلۆنا، کە ئێستا 9 خاڵ لە یانە کەتەلۆنییەکەوە دوورن، کارلۆ ئەنچێلۆتی بە رۆژنامەڤانانی گوت " نا، نا، نەخێر، نەخێر، جیاوازیی نێوان ئێمە و بارسێلۆنا راستە زۆرە، بەڵام ئەم هەفتەیە کاردەکەین، هەفتەیەکی تەواومان لەبەردەمە بۆ کارکردن، پێویستە تاوەکو کۆتایی بەردەوامبین لە رکابەریکردن، هێشتا زۆر یارییمان ماوە، بەڵام پێویستە باشتربین.
 
ریال مەدرید دوای یەکسانبوونی بەرامبەر ریال بێتیس و بردنەوەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالێنسیا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، جیاوازییەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە پلەی دووەم بووە 9 خاڵ، بەمەش یانەی شاهانە زیاتر لە رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا دووردەکەوێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە