وردەکاریی پڕۆسەی هەڵبژاردنی یانەی بارسێلۆنا

رۆژی یەکشەممە رۆژێکی گرنگە بۆ یانەی بارسێلۆنا، چونکە لە 7-3-2021 پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی یانە کەتەلۆنییەکە بەڕێوەدەچێت، تێدا سێ کەس خۆیان بۆ بوون بە سەرۆکی داهاتوو بارسێلۆنا بەربژێر کردووە. 

هەریەکە لە خوان لاپۆرتا، ڤیکتۆر فۆنت، ئەنتۆنی فریشا، ئەو سێ پاڵێوراوە کە کێبڕکێ بۆ بوون بە سەرۆکی داهاتوو بارسێلۆنا دەکەن. 
بنکەکانی دەنگدان لە کاژێر 10ی سەرلەبەیانی بە رووی دەنگدەراندا

پڕۆسەی دەنگدان بۆ بەتەمەنەکان لە رێگەی نامەی ئەلیکتۆرۆنییەوە ئەنجام دراوە کە تێیدا 20663 کەس دەنگیان داوە، دەنگەکان گەیشتووەتە بارەگای هەڵبژاردنەکان کە بەرێژەی 90٪ دەنگدەران بەشدارییان کردووە.  

بارسا بە گشتی 110290 ئەندامی هەیە، 87479 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

10 بنکەی دەنگدان هەیە لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا، کاژێر 8:00 بەکاتی هەرێمی کەتەلۆنیا بنەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا دەکرێنەوە.

هەر سێ سەرۆکەکە لەنێوان کاژێر 10 بۆ 11 بەشداری دەنگدان دەکەن. کاژێر 11:30 بەکاتی باشووری کوردستان براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت، پاشان سەرۆکی هەڵبژێردراو گوتارێک پێشکێش دەکات.

بەرزترین رێژەی بەشداریکردن لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا لە ساڵی 2010 بوو کاتێک 57088 کەس بەشدارییان کرد. 

لیۆنێل مێسی لە تەمەنی یاریکردنی لە بارسێلۆنا، هاوشێوەی زۆربەی یاریزانەکانی پێشووی یانەکە بەشدریی لە هیچ کام لە پۆڕسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا نەکردووە. 

بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا 40 سەرۆکی هەبووە کە خاوەنی چوار وڵاتینامەی جیاوازن.