رووداو ـ هه‌ولێر
دامیانۆ تۆماسی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یاریزانیان خولی تۆپی پێی ئیتالیا، داوای له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوێفا) كرد پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2020 دوابخات به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
تۆماسی له‌و باره‌یه‌وه گوتی "پێویسته یوێفا بیر له دواخستنی پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2020 بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كات بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییانه‌ی له خوله ناوخۆییه‌كاندا به‌هۆی كۆرۆناوه دواخراون".
تۆماسی هه‌روه‌ها گوتی "ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نیا كێشه‌ی ئیتالیا نییه، یارییه‌كانی ئه‌و خوله به‌بێ هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه هه‌ندێ له یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێ خوله‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌ش نیگه‌رانن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا، گوتیشی "هه‌موو رێوشوێنه پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، به‌ڵام یاریزانان له‌نێو یاریگه‌دا سه‌ركێشی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه له ئارادایه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر یاریزانێك روویدا پێویسته هه‌موو یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه".
تاوه‌كو ئێستا 10 یاری له سێریا ئه‌ی دواخراون و حكومه‌تی ئیتالیاش بڕیاریداوه تاوه‌كو رۆژی 3/4/2020 هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و وڵاته به یارییه‌كانی تۆپی پێشه‌وه به‌بێ جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌بچن و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌یه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌وكاته له ئیتالیا كۆنترۆلی كۆرۆنا نه‌كرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ