ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیك بیلباو گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا

06-03-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن گرانادا ئاتلێتیک بیلباو
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو سه‌ره‌ڕای دۆڕاندنی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ گرانادا، بلیتی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، ئاتلێتیك بیلباو بووه‌ میوانی گرانادا و یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تیپی خاوه‌ن یاریگه‌ كۆتاییهات به‌ ئه‌نجامی 2 ـ 1 به‌ڵام بلیتی یاری كۆتایی بۆ یانه‌ی میوان بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ یاری چووندا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر براوه‌ بوو، به‌وه‌ش به‌پێی یاسای تۆماركردنی گۆڵی زیاتر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی.

گرانادا سەرەتا لە خوله‌كی 48 له‌ رێگه‌ی كارلۆس فێرناندێزه‌وه‌ گۆڵی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا. دواتر هێرمان سانچێزیش له‌ خوله‌كی 76دا گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ گرانادا تۆماركرد، به‌ڵام یوری بریچیچ نه‌یهێشت ئه‌و دڵخۆشیه‌ی گرانادا له‌ 5 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت و له‌ خوله‌كی 81 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئاتلێتیك بیلباو به‌ده‌ستهێنا، كه‌ به‌س بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی بۆ یاری كۆتایی.

ئاتلێتیك بیلباو له‌ یاری كۆتاییدا به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد یاری ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 18/4/2020 له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانچێز پیزخوان له‌ شاری سێڤییا به‌ڕێوه‌بچێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە