رکابەرییەکانی فۆتساڵی کچانی یانەکانی عێراق لە شاری دهۆک ئەنجامدەرێت

دوای دوو رۆژی دیکە رکابەرییەکانی فۆتساڵی کچانی یانەکانی عێراق لە شاری دهۆک ئەنجامدەرێت، کچانی یانەی سێمێل یەکێک لە یانە بەهێزەکانی پارێزگای دهۆکە و ماوەی چەند هەفتەیەکە خۆی بۆ رکابەرییەکان ئامادەدەکات، یاریزانێکی یانەکەش دەڵێت، ئەوان ئامادەن و چەند یاریزانێکی نوێشیان گواستووەتەوە.