رووداو دیجیتاڵ
کارلۆس کاربێران، راهێنەری یانەی ڤالێنسیا، دەیەوێت بەکارێکی سەیر، یانەی بارسێلۆنا و راهێنەرەکەی شۆک بکات.
ئەمشەو هەردوو یانەی ڤالێنسیا و بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان، رووبەڕووی یەکدەبنەوە، یانەی بارسێلۆنا چاوی لەوەیە خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە، بەڵام ئەو بابەتە لە ڤالێنسیا تەواو جیاوازە.
بەپێی میدیای ڤالێنسیا، راهێنەری ئەو یانەیە نایەوێت سەربکەوێت بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە و دەیەوێت زوو ماڵئاوایی بکات بۆ ئەوەی بەتەواوی چاو بخاتە سەر رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا و هەوڵبدات جەنگی مانەوە لە خول بباتەوە.
یانەی ڤالێنسیا ئەم وەرزەدا دۆخی زۆر خراپە. ئەو یانەیە لە پلەی نۆزدەیەمی لالیگایە و نزیکە لە دابەزین بۆ خولی پلە دوو، ڤالێنسیا لە 22 یاریدا تەنیا 19 خاڵیان کۆکردووەتەوە.
ڤالێنسیا 5 ساڵە لە بارسێلۆنای نەبردووەتەوە و لە دوایین یاریدا ئەو یانەیە بە ئەنجامی 7-1 بەیانە کەتەلۆنییەکە دۆڕا، ئەو ئەنجامە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەمووان چاوەڕێی رێکخستنەوەی یانەی ڤالێنسیابوون، پێش یاریی ئەمجارەی ئەو دوو یانەیە لە جامی شا، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، راهێنەری یانەی ڤالێنسیا لە راهێنانەکاندا پێکهاتەی 5 بەرگریکاری بەکارهێناوە و پێدەچێت بەو شێوەیە هەوڵبدات ئەمجارە بارسێلۆنا رابگرێت.
ئەوەی سەرنجڕاکێشە، پێکهاتەی دزەپێکراوی یارییەکەیە کە لە میدیاکانی ئیسپانیادا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، پێدەچێت راهێنەری ڤالێنسیا بڕیاریدابێت، بە پێکهاتەی یەدەگەوە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریبکات، بە بەراورد لەگەڵ دوایین یاریی ئەو یانەیە بەرامبەر بارسێلۆنا، ئەو راهێنەرە بڕیاریداوە گۆڕانکاری بە 10 یاریزان بکات.
پێکهاتەی دزەپێکراوی ڤالێنسیا:
دیمیتریڤسکی
ئارۆنز
یاریک
مۆسکێرا
دیاکابی
خیسوس ڤازکێز
گویلاموون
پیپیلو
فران پێرێز
سێرجی کانۆس
سادیق
تاکە یاریزان لەم پێکهاتەیە، لە یاریی پێشووی ئەو یانەیە بەرامبەر بارسێلۆنا سەرەکی بووبێت، پیپیلو بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ