ڤیدیۆ؛ میلان گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی و فێلیکس گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد

06-02-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جواو فێلیکس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەیسی میلان بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی رۆما بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی 15 تامی ئەبراهام، بەلێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئەیسی میلان تۆمارکرد، دوای ئەوە رۆما هەوڵی زۆریدا ئەنجامەکە راستبکاتەوە و هێرشی زۆری بردە سەر گۆڵی خاوەن یاریگە، بەڵام ستوون و گۆڵپارێزی میلان رێگەیان نەدا تۆڕی گۆڵەکەیان بهەژێنرێت.
 
لە خولەکی 41 تامی ئەبراهام، گۆڵی دووەمی خۆی و میلانی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی رۆسۆنێری کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکدی بەردەوامبوون، ئارتیم دۆڤبیک لە خولەکی 53 ئەنجامەکەی بۆ رۆما کەمکردەوە.
 
دوای چەند خولەکێک لەو گۆڵە، جواو فێلیکس و سانتیاگۆ خیمینێز، یاریزانە نوێیەکانی میلان هاتنە نێو یاریگە، لە خولەکی 71 خیمینێز ئاسیستی کرد و فێلیکس بە تۆمارکردنی گۆڵێکی جوان میلانی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
 
ئەیسی میلان یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە