رووداو دیجیتاڵ
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ کیلیان ئێمباپێ، کە یاریزانەکە نزیکە پوەیەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە بکات.
بەپێی هەواڵێکی فۆت مێرکاتۆی فەرەنسی، یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو، گواستنەوەی رفایێل لیاو، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی میلانی کردووەتە ئامانج، بۆ ئەوەش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەستپێکردووە.
بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانە 24 ساڵەکە زیاتر ویستی یارییکردنی لە خولی ئیسپانیا، یان ئینگلتەرا هەیە، ئەگەر لە یانەی میلان بڕوات، بەمەش ئەرکی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە زەحمەت دەبێت.
جگە لەوەش پێناچێت یانەی ئەیسی میلان بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، لەکاتێکدا ئێستا لیاو ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیە.
گرێبەستی رافایێل لیاو لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان، لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت، ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا نرخی یاریزانەکە دەگاتە 90 ملیۆن یۆرۆ.
نرخی یاریزانەکە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان کێشەیەکی گەورە نییە، بەڵام ویستی یاریزانەکە و هەڵوێستی یانەی میلان کە نایەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت بەربەستێکی گەورە دەخەنە بەردەم یانە فەرەنسییەکە، بەڵام پاریس سانجێرمان ئامادەیە مووچەیەکی 3 بۆ 4 هێندەی مووچەی ئێستای لە یانەی میلان بداتە لیاو بۆ ئەوەی رازی ببێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەنیا چوار مانگی ماوە، فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت "چیرۆکی یاریزانەکە لە کۆتایی نزیکبووەتەوە و ریال مەدرید متمانەی زۆری بەخۆی هەیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ