کریستیانۆ بۆ دێربی ئامادەیە

06-02-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێربیی ریاز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی نەسڕی سعودی، ئامادەیە رووبەڕووی یانەی هیلال ببێتەوە، دوای ئەوەی لە پێکانەکەی چاکبووەوە کە بەم دواییە تووشی بووبوو.
 
ئێوارەی پێنجشەممەی داهاتوو، یانەی نەسڕ لە یاریی کۆتایی جامی وەرزی ریاز 2024، لە یاریگەی کینگدەم ئارێنا، رووبەڕووی هیلالی رکابەری دەبێتەوە.
 
هەژماری فەرمی یانەی نەسڕ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” وێنەی بەشداریکردنی رۆناڵدۆی لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی تیپەکەی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی ئاسایی مەشقەکانی کردووە.
 
ئەکاونتی نەسڕ کۆمێنتێکی لەسەر وێنەکان کردووە و دەڵێت "کوڕەکە لە رۆژی لەدایکبوونیدا دڵخۆشە"، کە بەبۆنەی 39 ساڵەی لەدایکبوونی دۆندا، هاوڕێکانی کریس ئاهەنگێکیان بۆ رێکخستبوو.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پچڕانی ماسوولکەکانی قاچی بوو، ئەمەش وایکرد نەتوانێت رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رووبەڕووی ئینتەرمەیامی ببێتەوە.
 
لە ماوەی ئەم وەرزەدا مووشەکەکەی مادێرا لە 31 یارییدا لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا 30 گۆڵی بۆ نەسڕ تۆمارکردووە و 11 ئاسیستیشی کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە