سلێمانی یانەکانی عێراق کۆدەکاتەوە

06-02-2021
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق سلێمانی
A+ A-

رووداو دیجیتال 

یەکێتیی بالەی عێراق، بڕیاریدا یارییەکانی گردبوونەوەی یەکەمی قۆناخی بژاردەی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچن.

یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق بە بەشداری 14 یانە بەڕێوەچوو، 8 یانە سەرکەوتن بۆ قۆناخی بژاردە کە بریتین لە یانەکانی شورتە، پێشمەرگەی سلێمانی، سناعە، حەبانییە، غازی باشوور، بەحری، جەیش لەگەڵ هەولێر. 

یارییەکانی گردبوونەوەی یەکەم رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەستپێدەکەن و کێبرکێکانی ماوەی هەفتەیەک لەنێو هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامدەبن، دواتر یارییەکانی گردبوونەوەی دووەم لە شاری بەسرە بەڕێوەدەچن و پێنج یانە سەردەکەون بۆ قۆناخی کۆتایی.

سەبیح حەنتوش، سەرۆکی لیژنەی پێشبرکێکان لە یەکێتیی ناوەندی بالەی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "ئێمە لە ئامادەباشیداین بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولەکە بەشێوازێکی سەرکەوتوو، یانەکانی وەرزی ئەمساڵ پڕن لە ئەستێرەکانی بالەی عێراق، هەر بۆیە یارییەکان رکابەرییەکی زۆریان تێدا دەبێت". 

لە یارییەکانی قۆناخی بژاردەدا هەریەک لە یانەکانی هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی دوو نوێنەری هەرێمی کوردستانن لە خولەکەدا.

عەلی لامی، سەرپەرشتیاری یانەی شورتە لەبارەی ئاستی تیپەکەیان بۆ وەرزی ئەمساڵ روونیکردەوە "تیپەکەمان لە باشترین یاریزانەکانی عێراق پێکهاتووە، دەمانەوێت ململانێ بکەین لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە و بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە