جامی شای ئیسپانیا؛ ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەبەردەم دوو یاری قورسدا

رووداو - هەولێر

لە رکابەرییەکانی قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا، ئەمشەو هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە بەردەم دوو تاقیکردنەوەی قورسدان.

کاژێر 21:00 بەکاتی باشووری کوردستان، یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد یارییدەکات.

زیدان لیستی یاریزانەکانی بۆ ئەم یارییە راگەیاندووە، سەرەرای ئەوەی هەردوو یاریزانەکە بەشدارییان لە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکاندا کرد، بەڵام ئیدین هازارد و گارێس بەیڵی بۆ یارییەکە بانگهێشتنەکردووە.

لە یارییەکی دیکەدا کە کاژێر 23:00 بەڕێوەدەچێت، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئاتلێتیک بیلباو یارییدەکات.

بارسێلۆنا لە چەند کاژێری رابردوودا بەهۆی ئەو کێشانەی لەنێوان لیۆنێل مێسی و ئێریک ئەبیدال روویاندا بەبارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، یانەکە جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە، چونکە لەم قۆناخەدا تەنیا یەک یارییە و دۆڕاو دەچێتە دەرەوە.