بەفەرمی لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ راگەیێندرا

06-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید، کلاسیکۆ
A+ A-


رووداو - هەولێر

بەفەرمی یانەی ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ یاریی کلاسیکۆ، بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا راگەیاند.

لە لیستەکەدا ناوی دانی کارڤاخاڵ، بەرگریکەری یانەکەی تێدایە کە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکاندا دوورکەوتبووە، بەڵام ناوی خیسوس ڤایێخۆی تێدا نییە.




هەروەها هەریەکە لە لوکا زیدان، ئودریۆزۆلا، براهیم دیاز و ڤالڤێردی ناویان لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی یانەی شاهانەدا نییە.

ئەمشەو لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، کاژێر 23:00 هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەسەر یاریگەی کامپ نۆو رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە