ڤیدیۆ؛ پۆرتۆ دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی پۆرتۆ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا لە کاروانی رکابەریکردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولی پۆرتوگال.
 
پۆرتۆ لە گەڕی 16ـی خولەکەدا، لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا، بە گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک لەگەڵ بواڤیستا یەکسانبوو.
 
تیپی راهێنەر سێرجیۆ کۆنسیساو لە خولەکی 23 لە رێگەی تۆنی مارتینێزەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام برۆنۆ لۆرێنچۆ دوای 5 خولەک ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، ئیبراهیم کامارەی یاریزانی یانەی بواڤیستا بە کارتی سوور دەرکرا.
 
بەم ئەنجامە پۆرتۆ جیاوازییەکەی لەگەڵ سپۆرتینگی پێشەنگ بۆ 5 خاڵ زیادیکرد، و ئەگەری هەیە لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەوە بۆ پلەی چوارەم دابەزێت، ئەگەر براگا یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر ڤیتۆریا بباتەوە.
 
لە کاتێکدا بواڤیستا 17 خاڵی هەیە و پلەی نۆیەمی گرتووە.