خوان لاپۆرتا: دەبوو لە نێوان مێسی و بارسێلۆنادا یەکێکیان هەڵبژێرم

06-01-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن بارسێلۆنا، مێسی، خوان لاپۆرتا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جارێکی دیکە باسی رووداوەکانی پەیوەست بەدەستبەرداربوونی یانەکەی لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کردەوە لە هاوینی 2021دا و دووپاتیکردەوە ئەو ناچاربووە دەستبەرداری مێسی ببێت.
 
لاپۆرتا، لە لێدوانی رۆژنامەڤانیدا گوتوویەتی، دەبوو بارسێلۆنا بخەمە پێش باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ. هەروەها دەڵێ لە قۆناخی داڕووخانێکی دارایی قورسدا کە بەسەر یانەکەماندا هاتبوو، نەمدەتوانی مێسی بهێڵمەوە، ئەوە باشترین بڕیار بوو بۆ یانەکە.
 
لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا، سەرۆکی یانەکە دەڵێ، ئێستا مێسی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و پێم باش نییە باسی ئەو بکەم، ئێمە تەنیا چاومان لەسەر بارسایە.
 
لاپۆرتا دەڵێ، مێسی هەر بەبەشێکی هەمیشەیی لە یانەکە دەمێنێتەوە، دەمویست کۆتاییەکی دیکەی جیاوازی هەبێت لەگەڵماندا، بەڵام هێشتا بژاردەی دیکە ماون و ناکرێ ئێستا باسیان بکەین.
 
لەبارەی خولی سوپەری ئەوروپاوە، کە لاپۆرتا و سەرۆکی ریال مەدرید و یوڤێنتوس پشتگیری دروستکردنی دەکەن، سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە دەڵێ، ئەگەر رکابەریی کراوەی تێدا نەبووایە، نەدەچوومە نێو ئەو پاڵەوانێتیییەوە، دەبێ بڕیاری تۆپی پێ بەدەست یانەکان بێت نەک یۆفا. ئەگەر بڕیاری دادگا لە بەرژەوەندی خولەکە بێت، بەدڵنیاییەوە لە 2025دا خولی سوپەری ئەوروپا دەستپێدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.