پێپێ بێشکتاش بەجێدەهێڵێت

رووداو – هەولێر

پێپێی بەرگریکاری پۆرتوگالی و یانەی بێشکتاشی تورکی نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکەی و دوو یانە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ پێپێ واژۆبکەن.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، پێپێ نێوانی لەگەڵ یانە تورکییەکە باش نییە و لە گواستنەوەی زستانەدا یانە بێشکتاش جێدەهێڵێت.

بۆ گواستنەوەی پێپێ هەردوو یانەی ئارسیناڵ و مۆناکۆ لەسەرهێڵن، بەڵام چەند رۆژنامەیەک ئاماژەیان بەوەکردووە، پێپێ ئارسیناڵی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مۆناکۆوە بکات.

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە تیێری هێنری خۆی پەیوەندی بە پێپێ کردووە و داوای لێکردووە پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات.

جگە لە پێپێش، بڕیارە لە چەند کاژێری داهاتوودا بە فەرمی گرێبەستی فابریگاس بۆ مۆناکۆ رابگەیەنرێت.