گۆڵپارێزێک ساڵێک پیتزا بە خۆڕایی وەردەگرێت

رووداو - هەولێر

پێش دەستپێکردنی یاری نێوان هەردوو یانەی فلیتوود تاون و لێستەر سیتی، گۆڵپارێزی یانەی فلیتوود تاون گرەوێکی کرد و بۆ ماوەی یەک ساڵ پیتزا بە خۆڕایی وەردەگرێت.

کۆمپانیای پاپا جۆنز کە سپۆنسەری یانەی فلیتوودە، گرەوێکی لەگەڵ کریس نێڵی گۆڵپارێزی یانەکەی کرد، گرەوی کۆمپانیاکە لەگەڵ گۆڵپارێزەکە، پاک راگرنتی تۆڕی گۆڵی یانەکەیان بوو لە یارییان بەرامبەر لێستەر سیتی.

دواتر گۆڵپارێزەکە نەک تەنیا گۆڵەکەی بە پاکی پاراست بەڵکو بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا، بەمەش گرەوەکەی لە کۆمپانیاکەیان بردوە، لە گرەوەکەش گۆڵپارێزەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ پیتزا لە کۆمپانیایە بە خۆڕایی وەردەگرێت.