هەڵبژاردەی فەلەستین بۆ یەکەمجارە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا دەکات


هەڵبژاردەی فەڵەستین مێژووی تۆمارکرد کاتێک بوونە پاڵەوانی چاڵەنچ کەپ و بەمشێوەیە سەرکەوتن بۆ ئەم پاڵەوانیەتیە.

هەڵبژاردەی فەڵەستین دوا هەڵبژاردە بوو سەربکەوێت بۆ پاڵەوانیەتیەکە و دوای سەرکەوتنیان لەیاری فیناڵی چاڵەنچ کەپ بەسەر هەڵبژاردەی فیلیپیندا.

ئەرکێکی قورس چاوەڕێی فەڵەستینییەکان دەکات بەو پێیەی یاری کرانەوەی پاڵەوانیەتیەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپان ئەنجامدەدات و دواتر یاری بەرامبەر هەڵبژاردەکانی عێراق و ئوردن دەکات لە کۆمەڵەی چوارەمدا.

ئەحمەد حەسەن، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڵەستین پێی وایە هەڵبژاردەی ژاپان پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە ئەمەش بەهۆی ئاست بەرزی یاریزانەکانی ئەو هەڵبژاردەیە چونکە زۆربەیان لە خولە ئەوروپییەکان یاری دەکەن.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەماوەی رابردوودا، هەڵبژاردەی فەڵەستین 71 پلە لە ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان هاتە پێش و ئێستا لەپلەی 94ـدا دێت کە ئەمەش ریکۆردێکی نوێی تۆپی پێی فەڵەستینییە.

فەڵەستینییەکان پشتیان بە تواناکانی عیماد خەلیلی بەستووە، کە بەتۆمارکردنی 15 گۆڵ ، گۆڵکاری وەرزی رابردووی خوولی سوێدی بوو.