رووداو دیجیتاڵ
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید دوای لەدەستدانی لێدانێکی سزا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو و دۆڕانیان لە یارییەکەدا پەیامێک ئاراستەی هاندەرانی یانەکەی دەکات و دەڵێت "بەرپرسیارەتی تەواو لە ئەستۆ دەگرم."
ئێمباپێ لە یارییەکەدا لە خولەکی 66 لێدانێکی سزای لەدەستدا و سەرکەوتوو نەبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەیان، دوای ئەوەش ریال مەدرید یارییەکەی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ و کیلیان کەوتە بەر هێرشی هاندەرانی یانەی شاهانە لەسەر ئاستی هەموو جیهان.
کیلیان دوای یارییەکە وەڵامی ناڕەزایەتی هاندەرانی یانەکەی دایەوە و لە پەیامێکدا دەڵێت "ئەنجامێکی خراپ، هەڵەیەکی گەورە، لە یارییەکدا کە هەموو وردەکارییەکانی هەژمار دەکرێن، بۆیە من بەرپرسیارەتی تەواو لە ئەستۆ دەگرم."
ئێمباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەو پەیامەدا کە لە ستۆری ئینستاگرامەکەی بڵاویکردووەتەوە نووسیوویەتی "ساتێکی سەختە، بەڵام باشترین کاتە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە و نیشاندنی ئەوەی کە من کێم."
لەدەستدانی لێدانی سزا لەلایەن ئەستێرە فەرەنسییەکەوە هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی بەتەواوی نیگەرانکردووە، بەتایبەت کە یاریزانەکە لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوولیش لە چامپیۆنزلیگدا لێدانێکی سزای لەدەستدا و هەردوو یارییەکەش ریال مەدرید دۆڕا.
دوای دۆڕانیان بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو، ریال مەدرید یارییەکی کەمتری ئەنجامداوە، بەڵام ئەگەر ئەو یارییەش بباتەوە، جیاوازییەکەیان لەگەڵ بارسێلۆنا هەر بە خاڵێک دەمێنێتەوە و هەلی گەیشتن بە پێشەنگی ریزبەندی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ