رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید ئەو هەلەی لەدەستدا کە بۆ وەرگرتنی پێشەنگی ریزبەندی لالیگا لە یانەی بارسێلۆنا هەیبوو و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە یانەی ئاتلێتیک بیلباو.
یارییەکە لە یاریگەی سان مامێس بەڕێوەچوو، هەر زوو خاوەن یاریگە گوشارەکانی بۆ سەر گۆڵی یانەی شاهانە دەستپێکرد و مەترسیی خستە سەر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا.
لە خولەکی 12 ئێمباپێ گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان رەتیکردەوە.
لە نیوەی یەکەمدا هیچ گۆڵێک نەکرا، خولەکی 53 ئالێکس بێرینگێر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئاتلێتیک بیلباو تۆمارکرد.
دوای ئەوە لە خولەکی 66 لێدانێکی سزا بۆ ریال مەدرید هەژمارکرا، کیلیان ئێمباپێ ئەمجارەش لێدانە سزاکەی لەدەستدا و هەلی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی فەوتاند.
لە خولەکی 78 جود بێلینگهام ئەنجامەکەی بۆ ریال مەدرید کەمکردەوە.
خولەکی 80 گورکا گۆرۆزێتا وەڵامی بێلینگهامی دایەوە و گۆڵی دووەمی بیلباوی تۆمارکرد.
خاوەن یاریگە یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و ریال مەدرید دووەم یاریی لەم وەرزەدا دۆڕاند و بە ئەنجامدانی یارییەکی کەمتر بە جیاوازی چوار خاڵ لە دواوەی بارسێلۆنایە.
دوای یارییەکە وەکو هەمیشە ئەنچێلۆتی بەرگری لە ئێمباپێ کرد و لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی " یارییەکە هاوسەنگ بوو، ئاتلێتیکۆ تیپێکی زۆر مەترسیدارە لە یاریگەی خۆیدا. ئێمە بەباشی و بەهێزەوە یارییمانکرد و دەکرا یەکسانبوون ئەنجامێکی باش بێت بەلەبەرچاوگرتنی ئاستی هەردوو تیپ. ئێمە لە گێمی یەکەمدا بەرگرییەکی زۆرباشمانکرد، بەڵام دەمانتوانی ئاستی خۆمان باشتر بکەین و هەلی زۆرمان دروستنەکرد. لە گێمی دووەمدا ئاستمان بەرەو باشترچوو و هەندێک هەلمان هەبوو. هێشتا لە رکابەریداین و دەکرا ئەنجامەکە پۆزەتیڤتر بێت. لە کارکردن بۆ یاریی هەفتەی داهاتوومان بەردەوام دەبین."
راهێنەری ریال مەدرید زیاتر دەڵێت "ئێمباپێ پێویستی بەوە هەیە کاتی بدەینێ بۆ گونجان، ئەو دە گۆڵی تۆمارکردووە و هەوڵی زۆر دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خۆی."
کارلۆ زیاتر قسەیکرد و بە رۆژنامەڤانانی گوت "یارییەکە هاوسەنگ بوو، ئاتلێتیکۆ تیپێکی زۆر مەترسیدارە لە یاریگەی خۆیدا. ئێمە بەباشی و بەهێزەوە یارییمانکرد و دەکرا یەکسانبوون ئەنجامێکی باش بێت بەلەبەرچاوگرتنی ئاستی هەردوو تیپ. ئێمە لە گێمی یەکەمدا بەرگرییەکی زۆرباشمانکرد، بەڵام دەمانتوانی ئاستی خۆمان باشتر بکەین و هەلی زۆرمان دروستنەکرد. لە گێمی دووەمدا ئاستمان بەرەو باشترچوو و هەندێک هەلمان هەبوو. هێشتا لە رکابەریداین و دەکرا ئەنجامەکە پۆزەتیڤتر بێت. لە کارکردن بۆ یاریی هەفتەی داهاتوومان بەردەوام دەبین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ