لەپێناو ئانتۆنێلا و منداڵەکانی مێسی پاداشتکرا

05-12-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئەرجەنتین ئانتۆنێلا مۆندیالی 2022
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر هۆڵەندا لە قۆناخی هەشتی مۆندیالدا، لەلایەن لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەکەوە پاداشتکرا.
 
دوای بردنەوەیان لە ئوسترالیا و تۆمارکردنی گۆڵێک لە یارییەکەدا و سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیان بۆ قۆناخی هەشتی مۆندیال، سکالۆنی وەک پاداشتێک پشووی دایە لیۆنێل مێسی.
 
راهێنەری ئەرجەنتین بۆیە پشووی بە لیۆ داوە بۆ ئەوەی هەندێک کاتەکانی لەگەڵ خانەوادەکەی بەسەرببات و هەندێک لە گوشاری یارییکردن دووربکەوێتەوە، بەر لەوەی یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا ئەنجامبدەن.
 
ماڵباتی مێسی بەتەواوی لە قەتەرن و لە یاریگەکاندا ئامادەدەبن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە پاڵپشتی کاپتنەکەی تانگۆ بکەن، مێسی لەو بارەیەوە دەڵێت " ماڵباتەکەم هەمیشە لە هزرمدایە، منداڵەکانم گەورەبوون و ئێستا لە هەموو شتیک تێدەگەن، بە هەندێک لە یارییەکان دڵتەنگ دەبن و چێژ لە هەندێک یاریش وەردەگرن."
 
مێسی دەڵێت " دڵخۆشم بەوەی ساتەکانی ئێستام لەگەڵ ماڵباتەکەم بەشدەکەم، ئەمە یەکەم مۆندیالە لەگەڵ منداڵەکانم بەسەردەبەین، دوای ئەوەی گەورەبوو و لە شتەکان تێدەگەن، پێش ئەمە تیاگۆی کوڕە گەورەکەشم نەیدەزانی مۆندیال چییە."
 
یەکەمجارە دوای دەستپێکردنی مۆندیالی 2022، ئەرجەنتین لەنێوان یارییەک بۆ یارییەکی دیکە 6 رۆژی لەبەردەمبێت، بۆیەش سکالۆنی پشووی بە مێسی و یاریزانەکانی دیکەش داوە و رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردەکە مەشقی نەکرد.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە