له شارى سلێمانى بۆ یه‌كه‌م جار یارییه‌كى نوێى هونه‌ره به‌رگرییه‌كان (شه‌رى ئازاد) له نێو قه‌فه‌زدا ئه‌نجام درا .
ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى له شارى سلێمانى یه‌كه‌م رووبه‌ربوونه‌وه‌ى ئه‌و یارییه له مێژووى عێراق و كوردستان له نێو ئه‌حمه‌د حه‌ربى و رێناس له‌تیف ئه‌نجامدرا .
یارییه‌كه هه‌وادارێكى زۆر ئاماده‌ى بوو ، ده‌بوایه سێ جه‌وله‌ى یاسایى ئه‌نجامدرایه به‌ڵام دۆستانه ئه‌حمه‌د حه‌ربى له جه‌وله‌ى یه‌كه‌مداو پاش 3 ده‌قیقه یاریكردن ململانێیه‌كه بباته‌وه.
زانا حه‌ربى،رێكخه‌رى یارییه‌كه به( رووداو)ى گوت، بۆ یه‌كه‌م جاره له كوردستان یارییه‌كى له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت، له جیهاندا یارییه‌كى زۆر به‌ناوبانگه بۆیه ئێمه‌ش هه‌ستاوین به دروستكردنى شوێنى یارییهكهوئهنجامدانى یارییه‌كان تاوه‌كو بتوانین له‌و رێگه‌یه‌وه پاڵه‌وانان دروست بكه‌ین .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ