ئەگەری هەیە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئەنتۆنیۆ رودیگێر پێکانی یاریزانان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتێکی پزیشکی هەموو مەدرید دەهەژێنێت و دەریدەخات کە ئەگەری هەیە یەکێک لە ئەستێرەکانی تووشی نەخۆشییەکی ترسناک بووبێت و بەو هۆیەوە لە تواناکانی ئەو یاریزانە کاریگەرەی بێبەش ببێت.
 
ریال مەدرید شۆکێکی گەورەی پێگەیشت دوای ئەوەی ناوەڕۆکی راپۆرتێکی پزیشکی بۆ یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکە ئاشکرابوو، لەبەرئەوەی دەریخستووە کە یاریزانەکە لە ئەژنۆیدا هەست بە ئازارێک دەکات و مەترسی ئەوە هەیە تووشی پووکانەوەی ئێسک بووبێت.
 
تۆڕی رێلێڤۆی ئیسپانی، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنتۆنیۆ رودیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی شاهانە، لە بارەگای وەرزشیی تیپەکە پشکنینی بۆ کراوە و نیگەرانی هەبووە سەبارەت بە دۆخی جەستەیی ئەو.
 
رودیگێر تووشی پووکانەوەی ئێسک و جومگەکانی یەکێک لە ئەژنۆکانی بووە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لەنێو یانەکەدا پشتڕاست نەکراوەتەوە یان رەتنەکراوەتەوە بەهۆی ئەم راپۆرتەوە.
 
سەرەڕای زۆری یارییەکان و دوورکەوتنەوەی دانی کارڤاخال، ئەنچێلۆتی و ستافەکەی هەوڵدەدەن زۆرترین ماوەی پشوودان بە رۆدیگێر بدەن.
 
یاریزانە ئەڵمانییەکە دوای ئیلکلاسیکۆ تووشی ناڕەحەتی بووە، خۆشبەختانە یارییەکەی ڤالێنسیا دواخرا، بەڵام لە ریال مەدرید هەندێک نیگەرانی هەیە سەبارەت بە باری جەستەیی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە.
 
رودیگێری تەمەن 31 ساڵ، ئەو یاریزانەی ریال مەدریدە کە ساڵی رابردوو بەشداری زۆرترین یارییەکانی کرد لە وەرزێکی نایابدا، و ئیستا بووەتە پێشەنگی هێڵی بەرگری تیپەکەی ئەنچێلۆتی، بەبێ میلیتاو و ئالابای، کە ئەوانیش بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە.
 
بەرگریکارە ئەڵمانییەکە سێ هەزار و 987 خولەک یاریی کرد، دوای بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، لە هاویندا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بەشداری لە یۆرۆی 2024ـدا کرد.
 
پلانەکانی ریال مەدرید بۆ ئەم وەرزە بریتین لە پشوودانی زیاتر بە رودیگێر، بەڵام واقیعەکە لە ئێستاوە گوشاری لەسەر راهێنەر دروست کردووە، دوای رۆیشتنی ناچۆ، و چاکنەبوونەوەی ئالابا و پێکانەکەی خوان مارتینێز، کە کارلیتۆ متمانەیەکی زۆری پێ هەبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە