رووداو دیجیتاڵ
لامین یامال، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا گەیشتە تەمەنی ئەوکاتەی لیۆنێل مێسی کە یەکەم یاری بۆ بارسێلۆنا ئەنجامدا، کاتێک دوێنێ 6 هەزار و 324 رۆژی تەمەنی تەواوکرد، کە هەمان تەمەنی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنایە، کاتێک یەکەم یاریی خۆی وەک یاریزانی بارسێلۆنا ئەنجامدا.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە یەکەم یاریی خۆی وەک یاریزانی بارسا لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2004 لە مۆنتجویک بەرامبەر ئیسپانیۆل ئەنجامدا، هەمان یاریگا و رکابەر بوو کە لامین لە بەرامبەریدا یاریی کرد.
ژمارەکانی لامین یامال لە ساڵانی یەکەمی کاروانی وەرزشیدا، پێماندەڵێن خەون بە ئەفسانەیەکی گەورەوە ببینین، تەنانەت دووبارەکردنەوەی کاروانی لیۆنێل مێسی لەلایەن لامین یامالەوە بەمەحاڵ مەزانن.
یامال یەکەم یاریی خۆی لە 29ـی نیسانی 2023 لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و ریال بێتیس لە تەمەنی تەنیا 15 ساڵ و 9 مانگ و 16 رۆژدا ئەنجامدا و بووە بچووکترین یاریزانی سەدەی بیست و یەکەم، کە یارییەک بۆ تیپی یەکەم ئەنجام بدات و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا توانیویەتی ژمارە و ئاماری سەرنجڕاکێش تۆماربکات.
ــ لامین بچووکترین یاریزانی تۆپی پێیە کە لە تەمەنی 16 ساڵ و 87 رۆژدا گۆڵی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمارکردبێت.
ــ لە تەمەنی 16 ساڵ و 87 رۆژدا بچووکترین یاریزانە لە خولی ئیسپانیا گۆڵ بکات.
ــ لە تەمەنی 16 ساڵ و 195 رۆژدا بچووکترین یاریزانە لە جامی شا گۆڵ بکات.
ــ بچووکترین گۆڵکاری جامی سوپەری ئیسپانیایە، لە تەمەنی 16 ساڵ و 182 رۆژیدا
ــ دوای ئانسۆ فاتی هاوکارەکەی دووەم بچووکترین یاریزانە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا گۆڵ بکات
ــ هەروەها لە دوایین کلاسیکۆی بێرنابیۆ، دەستکەوتێکی دیکەی بەدەستهێنا کە لە تەمەنی 17 ساڵ و 105 رۆژیدا بوو بە بچووکترین یاریزان گۆڵ لە کلاسیکۆدا تۆماربکات.
کەواتە لامین زووتر دەستیپێکردوو، ئایا دەتوانێت کاروانی لیۆ دووبارە بکاتەوە؟.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ