تێرشتیگن: بەهۆی بەختەوە لە سۆسیێدادمان بردەوە

05-11-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لالیگا تێرشتیگن یانەی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاندرێ تێرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لەبارەی سەرکەوتنی درەنگوەخت و زەحمەتی یانەکەی بەسەر ریال سۆسیێداد، لە گەڕی دوانزەی لالیگا، قسەیکرد و دەڵێ بەخت بوو.
 
تێرشتیگن قسەی بۆ میدیای ئیسپانیا کردووە، دەڵێ "لە کۆتاییدا هەستمان باشبوو، هەندێک سات هەبوو کۆنترۆڵی یاریگەمان کرد، بەڵام یارییەکە زۆر ئاڵۆز بوو، هەرچەندە ئێمە باش یاریمان نەکرد، بەڵام دڵخۆشبووین بەسێ خاڵەکە".
 
ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە هەروەها دەڵێ "لە ئەنجامەکە و کلین شیتی خۆم رازیبووم، ئەمە ئامانجی منە و دەبێ بەر لە فیفا دەی ئەمجارە هەوڵی زیاتر بدەین، لەسەرەتاوە رووبەڕووی هەندێک زەحمەتیی بووینەوە، بەڵام بەرگەمان گرت و پارێزگاریمان لە گۆڵەکەمان کرد و ئەوەش بردنەوەکەی بۆ ئاسان کردین، رکابەرەکەمان ئاستێکی زۆر باشی هەبوو".
 
گۆڵپارێزی بارسا زیاتر دەڵێ، "ئەو شێوازەی ئەوان یارییان پێوەکرد، وایکرد یارییەکە هاوسەنگ بێت لەگەڵ کەمێک لە بەختدا، نازانم ئێمە شایستەی بردنەوە بووین یان نا، بەڵام ئەوە دەزانم کە بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە یاریگەمان بەجێهێشت".
 
بارسێلۆنا بەبردنەوە لە سۆسیێداد، گەڕایەوە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگا، بەکۆکردنەوەی 27 خاڵ و بەجیاوازی چوار خاڵ لە خیرۆنای پێشەنگی خولەکە.
 
تاکە گۆڵی بارسا لە یارییەکەی ئەمشەودا، رۆناڵد ئاراوخۆ لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا تۆماریکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە