ڤیدیۆ؛ سوارێز گریمیۆی گەیاندە پلەی دووەمی خولی بەرازیل

رووداو دیجیتاڵ

 

لویس سوارێز، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی، سەرکردایەتی یانەی گریمیۆی کرد بۆ بردنەوەیەکی گرنگ و گەیشتن بە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولی بەرازیل.
 
گریمیۆ لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی باهیای کرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە لایەن لویس سوارێزەوە لە خولەکی 70 تۆمارکرا.
 
تیپەکەی سوارێز و هاوڕێکانی چوارەم سەرکەوتنی لەسەریەکیان لە خولەکەدا بەدەستهێنا.
 
ئێستا گرێمیۆ بە سێ خاڵ لەدوای بۆتافۆگۆی پێشەنگەوەیە، کە ئەمە دوایی دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە.