ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا بە زەحمەت بردییەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتنێکی گرنگ و زۆر زەحمەتی بەدەستهێنا و لە دوایین خولەکدا 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
 
بارسێلۆنا لە گەڕی 12ـی لالیگادا، لەسەر یاریگەی ئانۆیتا بووە میوانی یانەی ریال سۆسیداد و زۆر بە زەحمەت بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
تیپی خاوەن یاریگە بە گوشار دروستکردن لەسەر گۆڵی تیپی میوان دەستیپێکرد و چەندجارێک هەڕەشەی لە گۆڵی بارسا کرد، بەڵام نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
نیوەی دووەمیش بە هەمان ئەنجام بەرەو کۆتایی دەڕۆیشت، بەڵام ئاراوخۆ قسەیەکی دیکەی هەبوو، و توانی لە خولەکی 90+2 تاکە گۆڵی بارسا و یارییەکە تۆمارکرد.
 
بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ گەڕایەوە پلەی سێیەمی ریزبەندیی لالیگا. ریال سۆسیدادیش بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.