ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ بەردەوامە لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ نەسڕ

05-11-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئاسیستێک، جارێکی دیکە سەرکردایەتی یانەی نەسڕی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی نوێ و سێ خاڵی تازە لە خولی رۆشنی سعودیەدا.
 
لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دوانزەی خولی رۆشنی سعودیەدا، یانەی نەسڕ لەسەر یاریگەی ئەلئەول پارک میوانداری یانەی خەلیجی کرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە خولەکی 26 گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە لێدانێکی مووشەکئاسای ئاراستەی گۆڵی میوانەکانی کرد و تۆڕی گۆڵەکەیانی هەژاند.
 
لە نیوەی دووەم و لە خولەکی 58 ئێمریک لاپۆرتی بەرگریکاری ئیسپانی گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی پایتەختی سعودیە تۆمارکرد، دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاسیستێکی جوانی بۆ کرد.
 
بەم سەرکەوتنە یانەی نەسڕ ژمارەی خاڵەکانی بۆ 28 خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازی نێوان خۆی و هیلالی پێشەنگی گەڕاندەوە بۆ 4 خاڵ. لە کاتێکدا خەلیج خاوەنی تەنیا 10 خاڵە  و لە پلەی پانزدەمی ریزبەندیی خولەکەدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە