ڤیدیۆ؛ فلۆمینێنسی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی لیبەرتادۆرێس

05-11-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Pablo PORCIUNCULA / AFP
Photo by Pablo PORCIUNCULA / AFP
نیشانەکردن جامی لیبەرتادۆرێس بۆکا جۆنیۆرز فلۆمینێنسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی فلۆمینێنسی بەرازیلی، بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، نازناوی جامی لیبەرتادۆرێسی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی بردەوە.
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی ماراکانای بەنێوبانگ لە ریۆ دی جانیرۆ لە بەرازیل بەڕێوەچوو.
 
جێرمان کانۆ، لە خولەکی 36 بە گۆڵێک یانەی فلۆمینێنسی پێشخست و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی بەرازیلییەکان بە گۆڵێک کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا ئەرجەنتینییەکان هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، تاوەکو لویس ئەدڤینکولا 14 خولەک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە گۆڵی  یەکسانبوونەوەی بۆ بۆکا تۆمارکرد و یارییەکە چووە کاتی زیادکراو.
 
لە خولەکی 99 جۆن کێنێدی بە لێدانێکی موشەکئاسا گۆڵی دووەم و بردنەوەی یارییەکە و نازناوەکەی بۆ فلۆمینێنسی تۆمارکرد و کارتی زەردی دووەمی وەرگرت بەهۆی زیادەڕۆیی لە ئاهەنگگێڕان.
 
هەروەها فرانک فابرای بەرگریکاری یانەی بۆکا بە کارتی سوور دەرکرا، بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی گێمی یەکەمی زیادکراودا لە کاتی شەڕ و دەمەقالێدا شەقێکی لە نینۆی کاپتنی یانەی فلۆمینێنسی دا.
 
بۆکا بۆ جاری حەوتەم هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی لیبەرتادۆرێسی دا، بەڵام تەنیا چوار نازناوی هەیە، چونکە لە ساڵانی 2012 و 2018 و 2023 لە سێ یاریی کۆتاییدا دۆڕاوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە