لیۆنێل مێسی تووشی پێکانبوو

05-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سانجێرمان تووشی پێکانبوو و بەشداری لە یاریی داهاتووی یانەی پاریس سانجێرمان ناکات.
 
مێسی بەشداریی لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یانە فەرەنسییەکەدا نەکرد، دەستەی پزیشکی یانەکە دەڵێت " یاریزانەکە لە ژێیەکانی پاژنەی پێیدا پێکانی هەیە و بەو هۆیەوە یاریزانەکە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی بەرامبەر یانەی لۆریان بکات، لە خولی فەرەنسادا."
 
بەپێی دەستەی پزیشکی پاریس سانجێرمان، پێکانەکەی مێسی مەترسیدار نییە و هەفتەی داهاتوو دەست بە مەشقەکانی دەکاتەوە.
 
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، مێسی ماوەیەکی زۆرە ئەم پێکانەی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ مەترسییەک لەسەر یاریزانەکە نییە.
 
پێشتر کریستۆڤ گالتێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان گوتبووی " ئەگەر سەرنجی مێسی بدەن، یاریزانەکە زۆر بە هەستیاری و خۆ پارێزییەوە یارییدەکات، لە پێناو ئەوەی خۆی لە پێکان بپارێزێت و بۆ مۆندیال بەتەواوی ئامادەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین بەشداریی لە گۆڵدا هەیەنە."
 
چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی بڵاویانکردبووە، مێسی داوا لە راهێنەری پاریس سانجێرمان دەکات، لە دوایین یاریی پێش دەستپێکردنی مۆندیال بەشداری نەکات، بۆ ئەوەی بۆ یارییەکانی مۆندیال هیچ مەترسییەکی لەسەر نەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەو بارەیەوە نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.