یاریزانێکی NBA بەقورسی سزادرا

05-11-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یاریزانێکی بەنێوبانگی باسکەی ئەمریکا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن سڕکرا.

یەکێتیی باسکەی ئەمریکا کە بە ئێن بی ئەی ناسراوە لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە جۆن کۆلینس، یاریزنی تیپی ئاتالانتا هۆکس بۆ ماوەی ٢٥ یاری سڕکرا، لە ماوەی سڕکردنەکەشدا هیچ مووچەیەکی پێنادرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە یاریزانەکە ماددەی وزەبەخشی بەکارهێنانەوە.

دەستەی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەمریکاش پشتگیری خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی و رایگەیاند کە هەر یاریزانێک پێشێلی رێنماییەکانی یەکێتی باسکەی ئەمریکا بکات، شایەنی ئەوەیە بە قورسی سزابدرێت.

تویتەری خولی ئێن بی ئەی ئەم راگەیێندراوەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە جۆن کۆلینس ماددەی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە، یاریزانەکە بۆ ماوەی ٢٥ یاری سڕدەکرێت و هیچ مووچەیەکیش وەرناگرێت.

لە دوای بڕیارەکەش یاریزانەکە لە لێدوانێکیدا دەڵێت " لە سەرەتادا دەمەوێ داوای لێبوردن لە هەموو هاوڕێکانم بکەم لە یانەی ئاتلانتا هۆکس و هاوڕێکانم لە دەرەوەی یاریگە و کۆمەڵگە بەگشتی، من لەوە تێدەگەم کە ئەم رووداوە چەند کاریگەر دەبێت لەسەر ئەو هیوایانەی کە لەگەڵ یانەکە هەڵمانچنیوە بۆ ئەم وەرزە، من تێکشکاوم و لە رووی دەروونییەوە ئازاردەچێژم کە هەمووانم خستە ئەم حاڵەتەوە.

 

Image result for john collins"

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە