دوای مۆندیال لویس سوارێز دەچێتە یانەیەکی دیکە


رووداو دیجیتاڵ

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی و یانەی ناسیۆنالی ئەو وڵاتە، دوای یارییەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر یانەکە بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.
 
سوارێز، تەمەنی 35 ساڵە و لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا کۆتایی بە کاروانەکەی لە ئەوروپا هێنا و گەڕایەوە ئەو یانەیەی کە سەرەتای دەرکەوتنیی لەگەڵ ئەوان بوو، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەو یانەیە دەڕوات و لەگەڵ یانەی ناسیۆنالی وڵاتەکەی بەردەوام نابێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، سوارێز دەیەوێت لە مۆندیالدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئاستێکی بەرز پێشکێشبکات، دوای ئەوەش پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسیی ئەمریکییەوە بکات.
 
لە ئەگەری پەیوەندیکردنی بەو یانەیە سوارێز لەگەڵ ریکی پوچ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و هاوڕێی یارییدەکات، کە ئەو یاریزانەش بۆ سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە.
 
پێشتر سەرۆکی یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی رایگەیاندووە، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی، لویس سوارێز لە یانەکە دەڕوات و بەردەوام نابێت.
 
ئێل پێستۆلێرۆ لە هاوینی 2020 ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای بەرەو ئاتلێتیکۆ مەدرید بەجێهێشت و نازناوی لالیگای لە وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ ئەو یانەیە بردەوە، پاشانیش لە وەرزی دووەمی یارییکردنیدا بۆ رۆخی بلانکۆس بڕیارییدا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و یانەی تەمەنی لاویی کە ناسیۆنالە.