فلۆرێنتینۆ پێرێز؛ لێکدانەوەی هەڵە بۆ قسەکانم کراوە

05-10-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

فلۆرێنتینۆ پێریز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دوایین لێدوانی دەربارەی داهاتووی کیلیان ئیمباپێ بڵاوکردەوە و دەڵێت لێکدانەوەی هەڵە بۆ قسەکانم کراوە، چونکە من نەمگوتووە لە مێرکاتۆی زستانە ئیمباپێ بۆ ریال مەدرید دەگوازینەوە.

پێرێز بە رادیۆی مۆنتکارلۆی فەرەنسی گوت: "لێکدانەوەی هەڵە بۆ قسەکانم سەبارەت بە ئیمباپێ کراوە و بەشێوەیەکی گونجاو لێکدانەوە بۆ قسەکانی من نەکراوە، چونکە من تەنیا باسی ئەو گەشبیننەم کرد کە دەڵێم خۆزگە ئەو یانەیە ئێمە دەبووین کە گرێبەست لەگەڵ ئەو گەوهەرەدا دەکات".

هەروەها گوتی: "ئەوەی من گوتم ئەوەبوو کە جەختم لەوە چاوەڕوانی ئێمە کردەوە، تاوەکو ئەوکاتەی ماوەی گرێبەستەکەی ئیمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەر دەچێت، لەبەر ئەوە ئێمە رێزێکی زۆرمان بۆ یانەی پاریس هەیە و سوورین لەسەر پاراستنی پەیوەندی بەهێزی نێوانمان".

پێرێز زیاتر گوتی: "من گوتوومە خۆزگە ئیمباپێ لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید کردبایە، چونکە ئەوکات ئەستێرە فەرەنسییەکە ئازادە لەگەڵ چ یانەیەک دەست بە دانوستاندن دەکات، مەبەستی من ئەوە نەبووە بڵیم کە لە مێرکاتۆی زستانە حەزدەکەین هێرشبەرەکەی پاریس بگوازینەوە".

دوابەدوای دوایین پەڤپەیڤینی ئیمباپێ لەگەڵ رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ یانەی پاریس و هۆکاری مانەوەی لە یانە فەرەنسییەکە، ئەمڕۆ فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی شاهانە لەبارەی قسەکانی ئەو ئەستێرە تەمەن 22 ساڵەیە قسەیکرد و گوتی: "هیوادارم لە زستاندا گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ یەکلایی بکەینەوە و هەواڵی خۆش دەبیستن". 
 
پێرێز زیاتر گوتی "هیوامان وایە لە دوای 1ـی 1ـی 2022 هەموو شتێک چارەسەر بکەین". کە بێگومان ئیمباپێ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت یاری بۆ ریال مەدرید بکات، ئەگەر لە زستاندا لەگەڵ ریال مەدرید بگاتە رێککەوتنیش".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە