ڤیدیۆ؛ سارابیا، ئیکاردی و نەیمار سەرکردایەتی پاریسیان کرد

05-10-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن ئۆساسۆنا ڤیاڕیال لالیگا ڤالێنسیا ئالاڤێس
A+ A-

رووداو-هەولێر

لە خولی یانەکانی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان پارێزگاری لە پلەی یەکەمی خولەکەکرد، دوای ئەوەی لە یانەی ئانژێی بردەوە.

گەڕی نۆیەمی یارییەکانی لیگ وەن بەردەوام بوون و پاریس لە پارک دێ پرێنسیس میوانداری یانەی ئانژێی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لەم یارییەدا هەریەکە لە ئیکاردی و نەیمار گۆڵیان بۆ یانەکەی پایتەخت تۆمارکرد.

گۆڵەکانی پی ئێس جی بە یەکسانی بەسەر هەردوو گێمەکەدا دابەش بوو، لە خولەکی ١٣ پابلۆ سارابیا گۆڵی یەکەمی کرد، دواتر هەمان یاریزانی گۆڵی دووەمی لە خولەکی ٤٠ بۆ ماورۆ ئیکاردی دروستکرد و گێمی یەکەم بە پێشکەوتنی پاریس ٢-٠ کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمدا سارابیا کە ئەستێرەی یارییەکەبوو، گۆڵی سێیەمی بۆ ئیدریسا گیێی لە خولەکی ٥٩ـدا دروستکرد، ئینجا لە دواخولەکدا نەیمار داسیلڤا گۆڵی چوارەمی پاریس و چوارەمی خۆی لە خولی فەرەنسیدا تۆمارکرد و یارییەکەشیان بردەوە.

پاریس پارێزگاری لە پێشەنگی لیگ وەن کرد بە کۆکردنەوەی ٢١ خاڵ، دو خاڵ لەپێش یانەی نانتی دووەمەوەن کە ١٢ خاڵیان هەیە.

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە