رووداو ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی ریال بێتیس و ئیبار یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگایان ئه‌نجامدا و به گۆڵێك یه‌كسانبوون، ئه‌مڕۆ 4 یاری دیكه له‌و گه‌ڕه ئه‌نجام ده‌درێن، كه گرنگترینیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می پێشه‌نگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ.
یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ ئه‌مڕۆ كاژێر 17:00 ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی پێشه‌نگی لالیگا، كاتێك ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ میوانداری گرانادای دووه‌می ریزبه‌ند ده‌كات.
ریال مه‌درید ئه‌گه‌رچی له‌م یارییه‌دا ناتوانێت سوود له تواناكانی كۆمه‌ڵێك له یاریزانه‌كانی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئامانجی بردنه‌وه‌ی 3 خاڵی دیكه‌یه بۆ پاراستنی پێشه‌نگ، كه زینه‌دین زیدان و یاریزانه‌كانی دوای ئه‌و ئاسته خراپه‌ی تاوه‌كو ئێستا له چامپیۆنزلیگدا پێشكه‌شیان كردووه، نایانه‌وێ تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری مێرێنگێ زیاتر بكه‌ن.
زیدان، كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌ده‌ستداوه و هیچ یاریزانێكی باڵی چه‌پی نییه، كه فێرلاند مێندی و مارسێلۆ و ناچۆ هێرناندێز تووشی پێكان بوونه، هه‌روه‌ها لۆكاس ڤاسكێز و ڤینیسیۆس جۆنیۆریش به‌رده‌ست نین، ئه‌مه له كاتێكدایه كه گرانادا ئه‌مساڵ ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش ده‌كات و ته‌نیا خاڵێكی له ریال مه‌درید كه‌متره.
گرانادا كه له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا له 7 یارییدا 4 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه و ته‌نیا جارێك دۆڕاوه، خاوه‌ن هێڵێكی هێرشبردنی به‌هێزه، كه 13 گۆڵیان تۆماركردووه‌و بێجگه له ڤیاڕیال و بارسێلۆنا له هه‌موو یانه‌كانی دیكه زیاتر گۆڵیان تۆماركردووه، ته‌نانه‌ت له خودی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگیش، ئه‌وان ده‌توانن گۆڵ له هه‌ر یانه‌یه‌ك بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی 2 گۆڵیان له بارسا كرد و 3 خاڵیان له پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی لالیگا وه‌رگرت.
هه‌رچۆنێك بێت پێشبینی ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز ببینین، چونكه پێناچێت ئه‌مجاره گرانادا وه‌ك هه‌میشه نێچیرێكی ئاسان بێت بۆ ریال مه‌درید، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2012 ئه‌و دوو یانه‌یه 12 جار له لالیگادا رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه، ریال مه‌درید 11 جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و گرانادا ته‌نیا جارێك براوه بووه، له‌و 12 یارییه‌دا گرانادا ته‌نیا 5 جار توانیویه‌تی تۆڕی ریال مه‌درید بهه‌ژێنێت، كه‌چی مێرێنگی 38 گۆڵی له یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه تۆماركردووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی لالیگا:
لێگانیس ـ لێڤانتی 14:00
ریال مه‌درید ـ گرانادا 17:00
ڤالێنسیا ـ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس 19:30
ئۆساسۆنا ـ ڤیاڕیال 22:00
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ