پەیامێکی نوێ لە بنزیماوە بۆ هەمووان

 
رووداو دیجیتاڵ

کەریم بنزیما، ئەستێرە و کاپتنی یانەی ئیتیحادی سعودی لە رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی یانەکاندا ئامادەبوو و دەڵێت "ئەزموونەکەم دەخەمە خزمەت یانەی ئیتیحاد".
 
بنزیما دوای راکێشانی تیروپشکەکە بۆ کەناڵی ئێس ئێس سی سعودی قسەیکرد و گوتی " پێمخۆش نییە هیچ بەڵێنێک بە هاندەران بدەم، ئێمە چاوەڕێی پاڵپشتیی هاندەرانی ئیتیحادین لە جەددە و دەمانەوێت ئاستێکی بەرز پێشکێشبکەین."
 
ئەستێرە فەرەنسییەکە زیاتر دەڵێت "چاوەڕێی هاندەرانی ئیتیحاد دەکەین لە جەددە، من گەشبینم بەوەی ئیتیحاد لە مۆندیالی یانەکاندا دەتوانێت دوور بڕوات."
 
گۆڵکارە فەرەنسییەکە پێشتر لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نازناوی مۆندیالی یانەکانی بەدەستهێناوە و دەڵێت "من لە مۆندیالی یانەکاندا ئەزموونی زۆرم هەیە و هەموو تواناکانم دەخەمە خزمەت یانەی ئیتیحاد، ئەوەی لە تواناماندایە لە یاریگەدا دەخەینەڕوو."
 
تیروپشکی مۆندیالی یانەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سعودیە راکێشرا، لە یەکەم یاریی پاڵەوانێتییەکەدا رۆژی 12-12-2023 یانەی ئیتیحادی سعودی، پاڵەوانی خولی سعودیە و میوانداری پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر یانەی ئۆکلاند سیتیی نیوزیلەندی یارییدەکات.